Skip to the content

بەڕێوبەری چاکسازی پێشوازی لە ڕاوێژکارانی باڵای هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژى چوارشەممە، ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣، عەمید نەبەز سەڵاح سدیق، بەڕێوبەری چاکسازی، پێشوازی لە ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد کە پێکهاتبوون لە کۆڵۆنێڵ هانس ڤرۆیف و کۆڵۆنێڵ کیس مارسێلیس. 

لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی ئامادەی بوون، کۆڵۆنێڵ هانس، کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ڕاگەیاند و کۆڵۆنێل کیس مارسێلیسی، وەک جێگرەوەی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی لە هەرێم بە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی ناساند. 

عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەڵاح، بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ کیس مارسێلیسی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. لە هەمان کاتدا سوپاس وپێزانینی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی بە کۆڵۆنێڵ هانس  ڕاگەیاند و سوپاسی ڕۆڵ و ئەرکی کردن کە لە ماوەی کارکردنیدا لە وەزارەتی پێشمەرگە شانبەشانی تیمی پڕۆژەکانی چاکسازی بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی چاکسازی و ڕاوێژی پێویست بە تیمەکان کاری کردووە. ئەمە وێڕای سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی چەند پڕۆژەیەک کە پاڵپشتی دەکرێن لەلایەن هۆڵەندا، وەک پڕۆژەی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە و پڕۆژەی تەجنید و هەوڵەکانی وڵاتی هۆڵەندا بۆ یەکخستنەوەی  هێزەکانی ۷٠ و ۸٠ لەژێر چەتری وەزارەت. هاوکات هەماهەنگییان لە ڕاوێژی پێویست بۆ دروستکردنی سیستەمی فیرقە لە وەزارەتدا.