Skip to the content

جێگری سەرۆکی هەرێم و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازییان لە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی ئیتالیا کرد

ڕۆژى ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٣، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم، بە ئامادەبوونی لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی حەفتا و لیوا روکن عومەر ساڵح حەسەن، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی٧٠، پێشوازییان لە ماڕشاڵ فرانسیسکۆ پاولۆ، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئیتالیا و شاندێکی یاوەری کرد. 
لە دیدارەکەدا ئاماژە بە پەیوەندییەکانی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا و تیشک خرایە سەر بەردەوامبوونی ئەرکەکانیان لە هەرێمی کوردستان، لەنێویشیاندا سوپای ئیتاڵیا، بەتایبەتی لە ڕاوێژپێدان بە هێزی پێشمەرگە و مەشق و ڕاهێنان و پاڵپشتیکردنیان لەڕووی لۆجستییەوە.
هەر لەو دیدارەدا جەخت  لە پێویستیی هاوکاریی زیاتری هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان کرایەوە، ئەوەش لەپێناو سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی ژێرخانی سەربازی و دروستکردنی هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستاندا.