Skip to the content

خولێکی یاسای مرۆیی بۆ ئەفسەرانی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ڕۆژی ٧ی ئاداری ٢٠٢٣، بەئامادەبوونی عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی و عەمید شوان مەحمود، جێگری بەڕێوبەری گشتی وعەقید محەمەد صدیق، بەڕێوبەری هۆشیاری و عەقید قارەمان مەهدی، جێگری بەڕێوبەری هۆشیاری و ژمارەیەک لە ئەفسەران، لە ڕێوڕەسمێکدا لەلایەن پەیمانگەی قوڕتوبە بۆ ئاشتی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هۆشیاری نیشتمانی خولێکی دوو ڕۆژە لە ژێر ناونیشانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی بۆ ئەفسەرانی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لیوا و بنکەکانی مەشقی پیادە وهێزەکانی پشتیوانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە. 

لە وتەیەکدا عەقید محەمەد صدیق، بەڕێوەبەری هۆشیاری پوختەیەکی لەبارەی تەوەرو بەرنامەکانی خولەکە بۆ ئامادەبوان روونکردەوە.

پاشان عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری سوپاسی پەیمانگای قوڕتوبەی کرد بۆ کردنەوە ئەو خولە و دەست خۆشی لەئەفسەرانی ئامادەبوو کرد و هیوای خواست سود لە بابەتی خولەکە ببینن وبۆ ئەوەی ڕۆڵیان هەبێت لە بەرەو پێشبردنی ئاستی هۆشیاری یاسایی لە ناو یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگەدا.

دواترعلی ئەحمەد بەرپرسی پەیمانگای قوڕتوبە لە وتەیەکدا سوپاسی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد بۆ پەیوەندی و هەماهەنگی  نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و پەیمانگای قوڕتوبە بۆ ئاشتی .