Skip to the content

شاندێکی فیدراسیۆنی نیشتمانی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسا سەردانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی کرد

رۆژی دووشەممە، ١٣ی ئاداری ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی فیدراسیۆنی نیشتمانی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسا کرد.
شاندەکە پێکهاتبوون لە فیلیپ دولارب، سکرتێری گشتی فیدڕاسیۆن، سیناتۆر لوید وڤێرنۆ، جەنگاوەری دێرین وپسپۆر لە ڕۆشنبیری پەیوەندییە باڵاکان، ژەنەڕاڵ تینۆدۆر ئارفارا، ئەفسەری باڵا وپسپۆر لەبوارەکانی ئاسایش. 
 
لە دیدارێکدا کە عمید روکن محمد سعید، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەی بوو، دواین پێشهاتەکانی ڕەوشی سەربازی و سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییە کلتووری و مێژوییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا خرایە بەرباس.
 
 سەرۆکی ئەرکان تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی فەرەنسا لە دروستکردنی نەوای ئارام لە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە گرنگ و مێژووی وەسف کرد و هیوای خواست وڵاتی فەرەنسا ڕۆڵی زیاتر لە هەرێمی کوردستان بگێرێت. 
 
شاندی فیدراسیۆنی نیشتمانی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسا بەگرنگییەوە باسیان لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرد و خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بوون لەسەرجەم بوارەکاندا.