Skip to the content

لە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی ١ کۆتایی بە خولێکی ئەندازەیی هات

لە چوارچێوەی پلانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای هێزی پێشمەرگە خولێکی مەشق و ڕاهێنان لە ژێر ناونیشانی (لێکوڵینەوە لە تەقینەوە) بۆ ئەفسەرانی کەتیبەی ئەندازەیB سەربازی سەر بە فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی ١ کرایەوە.

خولەکە لەژێر فەرمانی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی ١، رۆژی ٦ی ئاداری ٢٠٢٣، دەستی پێکرد و  رۆژی ٩ی ئاداری ٢٠٢٣، کۆتایی هات  کە تیایدا ٨ ئەفسەر بۆ ماوەی (٤) تیایدا بەشدارییان کرد و مەشق و راهێنانیان لەسەر  چەک و تەقەمەنییەکان و پاشماوەکانی جەنگ کرد.