Skip to the content

لە میرەی گشتی دوو خول کۆتاییان هات

لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی مەشق و ڕاهێنانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، ڕۆژى ١٦ی ئاداری ٢٠٢٣، لە میرەی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، دوو خولی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی هات.

خولێکیان مەشق و ڕاهێنان بوو لەسەر دووربین و جۆرەکانی و شێوازەکانی بەکارهێنانیان، کە ٣٥ کەس تیایدا بەشدار بوون، خولەکەی تریان خولی بەردەوامیدان و لۆجستی بوو کە بۆ لیواکانی ١١ و ١٢ی پیادە کرابووەوە؛ تیایدا ٧ ئەفسەر لە هەردوو لیوایەکە بەشدار بوون. لە خولەکاندا بەشداربووان بە شێوەیەکی سەردەمییانە و زانستی مەشق و ڕاهێنانیان پێ کرا.