Skip to the content

پشکنینی کتوپڕ بۆ فەوجی ٢ی لیوای ٢ی پیادە کرا

بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، دوای ئەوەی پڕۆسەی پشکنینی گشتیی فێرکارییان بۆ لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دا.
لە ڕۆژی ٨ی ئاداری ٢٠٢٣، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی، بە سەرپەرشتیی لیوا ڕوکن هۆگر سەلاحەدین، بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی، بە ئەندامییەتیی عەمید ڕوکن فەرهاد، جێگری بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز، پشکنینێکی لەناکاویان بۆ فەوجی ٢ی لیوای ٢ی پیادە ئەنجام دا. لە پشکنینەکەدا، ئامادەباشیی فەوجەکە و توندوتۆڵی و تۆکمەییی سەنگەرەکانیان پشکنی.