Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لەگەڵ شاندی ڕاوێژکارانی میدیاییی هاوپەیمانان کۆ بووەوە

ڕۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣، عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی کرد لە شاندی ڕاوێژکارانی میدیاییی هاوپەیمانان، کە پێک هاتبوون لە کاپتن لۆکاس، کاپتن کویی توبایزەر، کاپتن تەنەری.

لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری، بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە هاوکارییانەی کە تیمی ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و بەشی هۆشیاریی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی بکەن.

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری، پلانی پێشوەختەی پێشکەش بە تیمی هاوپەیمانان کرد و ئەوانیش خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی، لە بەرانبەر ئەو ئامادەکارییانەی کە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیارییەوە کراوە.
هەروەها باس لە هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەی مەشقی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکاران لە بواری میدیایی بۆ لیواکانی پیادە کرا، بۆ ئەمەش پلانی مەشقیی لیواکانی پیادە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتییەوە خرایە ڕوو.

لە کۆتاییی کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە کاپتن لۆکاس، لەپای ئەو خزمەتەی لە ماوەی ڕابردوودا بە هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە وەک ڕاوێژکاری میدیایی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە.