Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندی کۆنسوڵی کۆریا لە ھەولێر کرد

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی بریکارانی وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و پیشەسازی لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆنسوڵی وڵاتی کۆریا لە ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

کۆنسوڵی گشتی میرنشینی ئیماڕاتی عەرەبی لە هەولێر سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستانی کرد

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حكومەتی هەرێمی كوردستانی بە ئامادەبوونى بریکارانى وەزارەت بۆ کاروبارى بازرگانى و پیشەسازى و ڕاوێژکارى پەیوەندییەکان پیشوازیان لە کۆنسوڵى گشتى میرنیشینى ئیماراتی عەرەبی لە هەولێر کرد.

شاندێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی كوردستانی کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦ عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی بە ئامادەبوونی راوێژکاری پەیوەندییەکانی وەزارەت، پێشوازی لە فازڵ محەمەد کازم، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای موعتەسەم و شاندی یاوەری کرد.

کۆنسوڵی گشتی کۆماری میسڕی عەرەبی سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستانی کرد

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونى بریکارانى وەزارەت بۆ کاروبارى بازرگانى و پیشەسازى و ڕاوێژکارى پەیوەندییەکان لە دیوانى وەزارەت پێشوازی کرد لە محەمەد وەجیه حیجازى، کونسوڵى گشتى کۆمارى میسڕى عەرەبی لە هەرێمی كوردستان.