Skip to the content

هەواڵەکان

ب سەرپەرشتیا پارێزگارێ دهوک کومبونا شاندێ وەزارەتا بازرگانیا عێراقا فیدرال

شاندێ وەزارەتا بازرگانیا عێراقا فیدرال كومبون لەگەل   رێڤەبەرێن رێڤەبەریێن پارێزگەها دهوک سەرب وەزارەتا بازرگانی و پیشەسازیا حکومەتا هەرێما کوردستانێ هاتە بەستن

هەردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق و هەرێمی کوردستان، چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد

شاندێکی فەرمیی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق هاتنە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم کۆبوونەوە

ئەو جوتیارانەی ساڵی ٢٠٢١ گەنمیان داوەتە سایلۆکان، بۆ هەرتۆنێک پەنجا هەزار دیناری دیکەیان پێ دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ ئاگاداری کردوونەتەوە کە، بڕی 50 هەزار دیناریان بۆ هەر تۆنێک گەنمی ئەو جوتیارانەیان تەرخان کردووە کە لە ساڵی ٢٠٢١ دا گەنمیان داوەتە سایلۆکان.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر چاودێریی بازاڕ و نرخی کەلوپەل دەکات

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر و بەرپرسی پشکنین  هەڵسان بە سەردانیكردنى مۆڵ و مارکێتەکانی ناوشاری هەولێر

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ساڵیادی کیمابارانی هەڵەبجە بەرز ڕادەگرێت

لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ساڵیادی کیمیا بارانکردنی شاری هەڵەبجە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان كرایەوە کە لەم ڕۆژەدا زیاتر لە (5000) هەزار خەڵكی كوردستان بوونە قوربانی

بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی لەگەڵ بازرگانانی خۆراک ڕەوشی بازاڕەکان تاوتوێ دەکەن

بریکاری وەزارەت لەگەڵ کۆمەڵێک بازرگانی خۆراک جەختیکردە سەر گرنگی سەقامگیری نرخ و هەبوونی شت و مەك و كەل و پەلی خۆراك لە بازاڕەكاندا و پرس و ڕاسپاردەكانی قۆرخكاری و ڕێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی كەرەستەی خۆراك تاوتوێ کرا

داوا دەکرێت بەشە گەنمی سلێمانی زیاتر و زووتر بگات

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە یاوەریی بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سەردانی چەند ئاشێکی شاری سلێمانیان کرد.

شاندی باڵیۆزخانە و کونسوڵگەری گشتیی هیندستان گرنگی بە کردنەوەی کارگە و کارخانەکان لە هەرێمی کوردستان دەدەن

كونسوڵی هیندستان، ئامادەیی كاری هاوبەش و چاڵاكی بازرگانی و پیشەسازی، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان كونسوڵگەری هیندستان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە هەنگاوێكی گرنگ وەسف كرد

ئەو ئاردەی دەدرێتە هاووڵاتیان، تێستکراوە و بە سوودە

بەڕێوەبەرایەتی دروستکردنی دانەوێڵەی هەولێر، تێستی ئەو ئاردەیان کرد کە لە کارگەی بێتواتە دروست کرابوو، ڕایانگەیاند کە بۆ کەم خوێنی سوودی هەیە.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كۆگا و سایلۆ و سەنتەری بازاڕەكانی بەسەر کردەوە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بە مەبەستی چاودێریكردنی خۆراك سەردانی چەندین كۆگا و كارگە و بازاڕیان كرد.