ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی ئابی ٢٠٢٥، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا بۆ کاروباری بازرگانی و شاندێکی ژووری بازرگانیی کۆنیا کرد.
هەواڵەکان
ئەو گرفتانەی ڕووبەرووی خاوەن کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەران دەبێتەوە چارەسەر دەکرێن
کۆمپانیاکانی ئالوگۆری دراو کە گشت پێداویستیەکانی دەمجیان تەواو کردووە لە هەرێم دەست بەچالاکیەکانی خۆیان دەکەن تا ئەو کاتەی مۆڵەتەکانیان لە بانکی ناوەندی عیراق تەواو دەبێت.
بریکاری وەزیری بازرگانیی پێشوازی لە شاندی بازرگانیی تورکیا کرد
بریکاری وەزارەت ئامادەیی وەزارتی بازرگانی و پیشەسازی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەموو هاوكاریەك و ئاسانكاریەك.
وەزیری بازرگانی كار بۆ دامەزراندنی سەنتەری بازرگانی و زیادکردنی کۆمپانیا هندییەکان لە هەرێم دەكات
٠ کۆمپانیای هیندی لە هەرێم تۆمارکراون وەزیری بازرگانی داوای زیادکردنی ئەم ژمارەیە دەکات
بەسەرکردنەوەی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی تەموزی ٢٠٢٥، به مەبەستی بەدواداچوون لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، سەردانی بنکەی وەرگرتنی گەنمی لە هەڵەبجە و سایلۆی سەیدسادق کرد.
سایلۆكانی سلێمانی، ڕاپەڕین، چەمچەماڵ، بنكەی كۆیە بەسەركرانەوە
ڕۆژی سێشەممە، ٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، سەردانی سایلۆكانی سلێمانی، ڕاپەڕین، چەمچەماڵ و بنكەی كۆیە کرا.
کۆبوونەوەیەک بۆ باشترکردنی جوڵەی بازرگانیی ئەنجام درا
ڕۆژی دووشەممە، ٧ی تەمموزی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەت و تیمێك لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا.
پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ وهرزى ئهمساڵ بهردهوامه
وهزارهتى بازرگانى و پيشهسازيى حكومهتى ههرێمى كوردستان ڕايدهگهيهنێت؛ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران له سايلۆكانى ههرێمى كوردستان بۆ وەرزی ئەمساڵ، تاکوو ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ١٤٧ ههزار و ٢٤٧ تهن بووه.
بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی: بەشی شەش مانگ خۆراک لە کۆگهکانی کەرتی تایبەت هەیە و جموجۆڵی بازرگانیش لە سنوورەکان بەردەوامە
بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی و بەڕێوەبەری چاودێريی بازرگانيی هەولێر و ليژنەکانی چاودێريی بازاڕ، بە مەبەستی ئاگهداربوون لە بوونی بڕی خۆراکی پێویست لە کۆگهکان و نرخی کەلوپەلی خۆراکی، سەردانی چەندان مارکێت و کۆگهی کەلوپەلی خۆراکیان لە شاری هەولێر كرد.
شاندی حکومەتی هەرێمى كوردستان له وڵاتى هۆڵهندا لەگەڵ جێگرى وەزیری دەرەوەی ئهو وڵاته بۆ کاروباری ئابووری کۆبووهوە
ڕۆژى سێشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له وڵاتى هۆڵهندا، لهگهڵ جێگری وەزیری دەرەوەى هۆڵهندا بۆ کاروباری ئابووری كۆبووهوه.