Skip to the content

بەردی بناغەی شاری پیشەسازی خۆراک لەدھۆک دانرا و ھەلی کارێکی زۆر بۆ ھاوڵاتیان دەڕەخسێندرێت

رۆژی دوو شەممە رێککەوتی ٢٠/٧/٢٠٢٠ لەژێر چاودێری بەرێز سەرۆکی حکومەت و بەئامادەبونی بەرێز کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی وپیشەسازی حکومەتی ھەرێم و بەرێز سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بەردی بناغەی شاری پیشەسازی خۆراک  لەدھۆک دانرا،

پرۆژەکە لەسەر رووبەری ١٤٠٠ دۆنم زەوی زەوی دروست دەکرێت ،بەپێی ئەو نەخشەی بۆی دانراوە زیاتر لە ٢٧٥ کارگەی تایبەت بەخۆراک تیایدا دەبێت ، وەھەروەھا ٢٢٢ کۆگای جۆراو جۆریش لەناو کۆگای سارد و بەفرگرەوەش لەخۆ دەگرێت.

پرۆژەکە بەگەورەترین پرۆژەی پیشەسازی دادەنرێت لەژێر ناوی (شاری پیشەسازی خۆراکی کانی سپی ) یەوە دەبێت بەتەواوبونی پرۆژەکەش ھەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتی دەڕەخسێت . پرۆژەکەش بەسیستەمی ھاوبەشی نێوان کەرتی تایبەت و کارتی گشتی دادەنرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی