Skip to the content

شاندێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر تاوتوێی چەند پرسێك دەكەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 1 / 8 / 2021 سەروەر كەمال هاواری بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی، بە یاوەری شاندێكی وەزارەت ،  سەردانی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەلایەن دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانەوە پێشوازیان لێكرا، لە دیدارەكەدا  باسی چۆنیەتی چارەسەری كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەیوەندی نێوان وەزارەت و یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكان كراو چەندین پێشنیاز و ڕاو بۆچوون لە پێناو بەرژەوەندی گشتی خرانە ڕوو.