Skip to the content

كۆتایی هات به‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دوو شەممە ٢/٨/٢٠٢١ کۆتا رۆژی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بوو.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کەمال موسیلم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی،  بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە ڕۆژی کۆتایی پرۆسەکەدا،  سەردانی سایلۆی ھەولێری کرد و سەرجەم بەشەکانی سایلۆی بەسەر کردەوە .
ھەروەھا سوپاسی سەرجەم کارمەندانی سایلۆی کرد ، لە بەرامبەر ئەو ئەرک و ماندووبوونەیان کە لە ماوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ھاوکاری جوتیارانیان کردووە لە رایکردنی مامەڵەکانیان.