Skip to the content

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و‎ یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان جەخت لە به‌کارھێنانی کەل و پەلی خۆماڵی دەكەنەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و‎ یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان  جەخت لەوە دەکەنەوە ھەرێم بکەنە جێگرەوەی وڵاتان لە بەکارھێنانی کەل و پەلی خۆماڵی لەبازاڕی ناوەخۆدا.
‎رۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی ٢/٨/٢٠٢١ لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سەروەر کەمال ھاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی پێشوازی كرد لە شێخ مصطفى شێخ عبدالرحمن سەرۆكی لقی سلێمانی  یەكێتی هاوردە و ناردنكاران،
‎لەدیدارەکەدا باسی بارودۆخی ئێستای کاری بازرگانی لە ناوخۆی هەرێم و بابەتی هاوردە و هەناردەی نێوان هەرێم و وڵاتان کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە سەرەڕای جێبەجێ کردنی چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم، هەوڵی زۆر زیاتر و جددیتر بدرێت لەپێناو زیاتر پێشخستنی کەرتی پیشەسازیی ناوخۆیی و هەوڵ بدرێت کە هەرێمی کوردستان ببێتە جێگرەوەی وڵاتانی دراوسێ لە دابینکردنی کاڵا و شتومەك و خواردەمەنی بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ و هەروەها ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
لە دیدارەكەدا كە شێخ عطا جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی وشاندێكی یاوەریان ئامادەبوون، ڕێزلێنانی تایبەتیان پێشكەش بریکاری وەزارەت کرد لە بەرامبەر  ئەو كار و چالاكیانەی كە لەبواری كاری بازرگانیدا ئەنجامی دەدەن