Skip to the content

ئیماراتییەکان ویستی پڕۆژە و وەبەرهێنانیان لە پیشەسازى خۆراک و دووبارە دروستکردنەوەدا لە هەرێمی کوردستان هەیە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ۱۹-١٢-٢٠٢١ ( کەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازى پێشوازى کرد لە شاندێکى گرووپی ( الموارد ئیماراتی) کە ویستی وەبەرهێنانیان هەیە لە چەند بوارێکی تایبەتى پیشەسازى خۆراک و دووبارە دروستکردنەوەدا،  لەو دیدارەدا  ڕاوێژکارى وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکان و بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازى ئامادە بوون، لە دانیشتنێکدا تاوتۆیی پڕۆژەکانى پیشەسازى کرا کە هەرێمى کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە پیشوازى لە ئەزموونى کۆمپانیاکانی ئیماراتی وەردەگرێت. 
وەزیری بازرگانی و پیشەسازى کورتە باسێکى تێر و تەسەلی پێیان دا کە چۆن هەرێمى کوردستان ژینگەیەکى لەبارە بۆ کارى بیزنس و وەبەرهێنان لە رووى یاسایی و ئەمنی و ئابووریەوە.