Skip to the content

بەرێوەبەری گشتی پەرەپێدانی پیشەسازی له وەزارەتى بازرگانی و پیشەسازی دەستبەكاربوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 9-2-2021 كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی بریكارانی وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و پیشەسازی وراوێژكاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت، سەرپەرشتی دەستبەركاربوونی بەرێوەبەری گشتی پەرەپێدانی پیشەسازی كرد.

لە رێورەسمێكدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بەرێز كۆڤان جەلال وەك بەرێوەبەری گشتی پەرەپێدانی پیشەسازی راسپارد، وێڕای پیرۆزبایی لە بەرێزیان، هیوای خواست لە ئەركە تازەكەیدا سەركەوتوو بێت تا بتوانێت خزمەتی زیاتر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە گشتی و كەرتی پیشەسازی بە تایبەتی بكات، لە كۆتاییدا بەرێوەبەری تازەی گشتی پەرەپێدانی پیشەسازی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستی بەرێزان وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بریكاران و راوێژكاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت كرد، هەروەها ئامادەیی خۆی نیشاندا تا لە داهاتوودا بە هەموو هەوڵ و توانایەكیەوە خزمەتی زیاتر لە ئەركە تازەكەیدا بكات.