Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ خاوەن کێلگەکانی بەرھەم ھێنانی ھێلکە کۆبوویەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم، بە ئەمادەبونی بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەرێوبەری گشتی بازرگانی لەگەڵ خاوەن کێلگەکانی بەرھەم ھێنانی ھێلکە کۆبوویەوە، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی پەرەپێدان و زیادکردنی بەرھەمی ھێلکە تا ئاستی خۆ بژێوی دابین بکرێت و تا لە داهاتوودا پێویست بەھاوردەکردنی ھێلکە لەدەرەوە نەبێت.