Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆڵی میدیای حكومەت تاوتوێ دەكەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە رێكەوتی 25-1-2021 كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دكتۆر جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت كرد.

لە دانیشتنێكدا باس لە رۆڵی میدیا و راگەیاندن بە گشتی و راگەیاندنی حكومەت و وەزارەتەكان بە تایبەتی كرا، جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی میدیا كرد، كە مینبەرێكە بۆ گواستنەوەی چالاكی و كارەكانی حكومەت لە ناوەند و دەزگاكانی میری بۆ هاوڵاتیان، دواتر وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیاندنی پەیامی حكومەت بۆ خەڵك بەرز نرخاند و ئاماژەی بە میدیایەكی چالاك و ئەكتیڤی حكومی كرد بۆ خزمەت كردنی زیاتری هاوڵاتیان.

لە كۆتاییدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەیی وەزارەتی بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەربڕی لە كاری هاوبەش و گۆڕینەوەی داتا و زانیاری.