Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی لە سلێمانی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەکشەممە رێکەوتی‌ 2021/7/11،  بە مەبەستی ئاگادار بوون لە کاروباری  بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە دەڤەری سلێمانی و هەروەها ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرەو پێش بردنی ئیش وکاری رۆژانەی دەوام و کار ئاسانی لە رایی کردنی کاروباری هاووڵاتیان، کۆڤان جەلال رۆژبەیانی بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازی، سه ردانی  بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی لە سلێمانی کرد، ناوبراو لەگەڵ بەڕێوەبەران و بەشێکی فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکە کۆبوویەوە و بە وردی له کاروباری فه رمانبەران و مامەڵەی هاووڵاتیانی کۆڵیەوە، بەشێکی دیکەی سەردانەکە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە پابەندبوون بە دەوامکردنی رۆژانەی فەرمانبەران بوو، جەختیشی کردەوە کە پێویستە کاری هاووڵاتیان بەباشترین شێوە جێبەجێ بکرێت، لەکۆتایی سەردان و کۆبوونەوه‌کەدا بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازی،  بریاری دا بە کە مکردنەوەی رۆتین و چارەسەرکردنی گیروگرفتی هاووڵاتیان .