Skip to the content

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و کونسوڵی یابان تاووتوێی بەھێزکردنی کەرتی بازرگانی نێوان ھەرێم و وڵاتی یابان دەکەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەکشەممە رێکەوتی2021/7/11، سەروەر کەمال ھاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بارزگانی،  لەدیوانی وەزارەت لەگەڵ ئاراکاوا میکیھێرۆ کونسوڵی یابان لە هەولێر کۆبۆوه‌، لەکۆبوونەوەکەدا کەھەریەکە لە فتحی مدرس ڕاوێژكاری پەیوەندیە ئابوورییەكان و دكتۆر حوسێن چەلەبی ڕاوێژكاری كارگێڕی و تەكنۆلۆژیای وەزارەت ئامادەی بوون، تاووتوێی چەندین بابەتی پەیوەست بە بازرگانی و ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی یابان کرا و گرنگی
‏‎بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی بازرگانی هەردوو لایەن باسكرا،  کونسوڵی یابان هیوای خواست پەیوەندیەکان بەردەوامییان هەبێت و خۆشحاڵی و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت، هەر لەو سەردانەدا  لە نێوان تیمی وەزارەت و كونسوڵی یابان چەندین پێشنیاز خرانەڕوو کە دەبێتە مایەی پێشکەوتنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا.