Skip to the content

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پرۆژەی (مافی پاراستنی خاوەندارێتی هزری) ئامادە دەكات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-رۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی2021/6/30،  عەلی عوسمان بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پیشەسازی، بەشداری وۆرك شۆپێكی تایبەت بە ناوی (مافی پاراستنی خاوەندارێتی هزری) كرد، وۆركشۆپەكە لەلایەن كونسوڵگەری گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا  لە هەرێمی كوردستان ڕێكخرابوو.  
لە وۆركشۆپەكەدا بریكاری وەزارەت،  ڕاو سەرنجی بابەتیانەی بابەتەكە  ئەوەی پەیوەندی بە بواری پیشەسازی هەبوو بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو، شایەنی باسە پرۆژەی (مافی پاراستنی خاوەندارێتی هزری ) پرۆژەیەكی گرنگە بۆ پاراستنی مافی هەركەسێك كە بیرۆكەی نوێی هەیە و پەرە بە بیرۆكەكەی دەدات بە جۆرێك ئەم بیرۆكەیە  بەرهەمێكی هەبێت لە پێناو  بەرژەوەندی گشتی بێت و سوود و گرنگی هەبێت و هەروەها زیانی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی نەبێت، جێگای ئاماژە پێكردنە ئەم پرۆژە یاسایە نوێیە لە كوردستان كە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێشكەش بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كراوە  بۆ خستنەڕووی تێبینییەكان و هەڵسەنگاندنی بابەتیانە بۆ پرۆژە یاسای  (پاراستنی مافی خاوەندارێتی  هزری )،  دوای ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەك چەندین تێبینی و پێشنیار خرانەڕوو  كە گرنگترینیان: (دروستكردنی دەستەیەكی سەربەخۆ) لە هەرێمی كوردستان  بۆ ڕێكخستنی  (كاروبارە  كارگێڕی و یاساییەكان)ی ئەم بوارە بۆ ئەوەی هەر خاوەن بیرۆكەیەكی نوێ، بتوانێت بە یاسا مافەكانی پارێزراو بێت.