Skip to the content

کار بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی دەرمان و سەنتەرەکانی تەندروستی دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 2021/6/27،  بڵند محمد مەولود بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سەردانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کرد و لەگەڵ د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی کۆبۆوە.
 مەبەستی کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا ھەماھەنگی  و رێکاری نوێ بوو سەبارەت بە تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی دەرمان و سەنتەرەکانی تەندروستی و رێکخستنەوەی کاریان ، بۆ ئەوەی لەداھاتوودا ھەردوو لایەنی پەیوەندار بتوانن بڕیاری پێویست  لە بارەیەوە دەربکەن لەکردنەوە و پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکان بەپێی مەرج و رێنماییەکان.