Skip to the content

بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەستبەكاربوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 كەمال موسلیم بە ئامادەبوونی بریكارانی وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و پیشەسازی و راوێژكاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت، سەرپەرشتی دەستبەركاربوونی بەرێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی كرد.

لە رێورەسمێكدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بڵند مەحمود مەولود مەم وەك بەرێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی راسپارد، وێڕای پیرۆزبایی لە بەرێزیان، هیوای خواست لە ئەركە تازەكەیدا سەركەوتوو بێت تا بتوانێت خزمەتی زیاتر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە گشتی و پەرەپێدان بە كاروباری بەرێوەبەرایەتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بەتایبەتی بكات، لە كۆتاییدا بەڕێوەبەری تازەی تۆماركردنی كۆمپانیاكان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بریكاران و راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت كرد، هەروەها ئامادەیی خۆی نیشاندا تا لە داهاتوودا بە هەموو هەوڵ و توانایەكیەوە خزمەتی زیاتر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بكات.