Skip to the content

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسی لامەركەزی كارگێری و نەهێشتنی رۆتین تاوتوێ دەكات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 لەسەر راسپاردەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئاماژە بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (53)ی رێكەوتی (5-5-2020)، كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی بریكاران و راوێژكاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەدا تەوەرەكانی لامەركەزی كارگێری و نەهێشتنی رۆتین و كەمكردنەوەی ئاستەنگەكانی بەردەم پێشەوەچوونی كاروباری كارگێری و چارەسەری كێشەكانی هاوڵاتیان و ئاسانكاری بۆ راییكردنی كاروباری خەڵك گفتوگۆی ئەندامانی كۆبوونەوەكە بوو. لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، چەندین بڕیار و راسپاردە و رێگەی چارەسەری گرفتەكان دەستنیشانكران، بڕیاردرا راسپاردە و دەرەئەنجامەكان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت بۆ دیراسەكردنیان.