Skip to the content

بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەکرێ

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) ـ ڕۆژی هه‌ینی ڕێکەوتى ٧/٥/٢٠٢١ى زایینى، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوى کردەوە کە بە پێی نووسراویی وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراقى فیدراڵ، لە مانگەکانی ئایندەوە ھەندێك ماددەی تر بۆ بەشەخۆراکی مانگانه‌ی ھاووڵاتیان زیاد دەکرێت.

ئەو ماددە خۆراکییانەى کە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی عێراق دەیخاتە سەر بەشەخۆراکى مانگانەى هاووڵاتیان بریتین لە "دۆشاوی تەماتە و جۆرەکانی تری پاقلەمەنی" و ئەمەش لە ڕێگای بریکارەکانی خۆراک بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێ.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی ھەرێمی كوردستانیش ڕایدەگەیەنێت چاوەڕوانى ئەوەن ئەو برنجەى کە هاووڵاتیانى دیکەى پارێزگاکانى عێراق وەک بەشەخۆراکی دوو مانگ وەریان گرتووە، بگاتە ھەرێم تا به‌سەر ھاووڵاتیانى کوردستاندا دابه‌ش بکرێت.