Skip to the content

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی نرخی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی دیاری کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠⁄ ٥⁄ ٢٠٢١ پاش چەندین کۆبوونە بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵە و دانانی پلانی بەبازاڕکردن لە لایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ و کۆبوونەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێم بۆ دیاریکردنی نوێنەرەکانیان لە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١، بڕیار لەسەر نرخی تۆنێك گه‌نم‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ درا:
١. گەنمی نمرە یەک بە (٦١٠ ـ شەش سەد و دە هەزار) دینار
٢.گەنمی نمرە دوو (٥٣٠ ـ پێنج سەد و سی هەزار) دینار
٣.گەنمی نمرە سێ بە ( ٤٧٠ ـ چوار سەد و حەفتا هەزار) دینار