Skip to the content

بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ۲۳-١١-٢٠٢١ ( نەوزاد شێخ کامیل) بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند: بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان و پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕیەکان تەواو دەبێت لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەکانی هەرێم، چەکە بانکیەکان بە  جوتیارەکان دەدرێت و بە زووترین کات لە بانکی شارەکان  وەریدەگرن، بڕە پارەی هاتوو بەم شێوەی لای خوارەوەیە:
پارێزگای سلێمانی، یەک ملیار و چوارسەد ملیۆن دینار
پارێزگای هەولێر، نۆسەد و بیست وسێ ملیۆن دینار 
پارێزگای دهۆک، سەد و چل ملیۆن دینار