Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكانی عێراق كۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە ٢٨/ ١١/ ٢٠٢١، (بڵند محه‌مه‌د مه‌ولود مەم) بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بە یاوەریی ژمارەیەك بەڕێوەبەری فەرمانگە و ئامادەبوونی (بەختیار حاجی) بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان لە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا، كۆبوونەوەیه‌كیان لەگەڵ (فیصل الهیمص ) سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكانی عێراق سازدا.
لە دانیشتنێكدا بە مەبەستی تاوتوێ كردنی چەند پرسێك سەبارەت بە كۆمپانیای هاوپشك و تۆماركردنی لە بازاڕی كاغەزە داراییەكان و دانانی ڕێكاری یاسایی گونجاو بۆ ئەو مەبەستە، كە  تیایدا ئامادەییان پیشاندا بۆ هەموو هاوكارییەك بۆیە بریار درا بە كردنەوەی بازاڕی كاغەزە داراییەكان لە هەرێمی كوردستان، هەروەها كردنەوەی خول و ناردنی ژمارەیەك كادیری شارەزا لە بواری كاغەزە داراییەكان بۆ هاوكاریی هەرێم لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكەدا و پێدانی مۆڵەتی بەشداریكردنی كۆمپانیاكانی هەرێم لە بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عێراق و هەرێم.