Skip to the content

سایلۆی کەلار کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧-١٠-٢٠٢١ لە مەراسیمێکدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی سایلۆی کەلاری کردەوە، لەمەراسیمەکەدا کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و  ھەردوو بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و پیشەسازی و ھەردوو بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەڕێوەبەری گشتیی  بازرگانی،
بەشدارییان کرد. 
سایلۆی کەلار و ھەردوو سایلۆی ڕۆڤیا و قوشتەپە  سێ لە پڕۆژە ستراتیجیەکانی حکومەتن کە لە لایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەرباری قەیرانی دارایی بە سەرکەوتوویی کارەکانی ئەنجامدا  و تەواو کران بۆ ئەوەی ساڵی ئاییندە جوتیارانی ئەو سنوورە لەکاتی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان سوود لەو سایلۆیانە وەربگرن ، کە ھەر سایلۆیەک  توانای عەمبارکردنی ٤٠ ھەزار تۆن گەنمی ھەیە.