Skip to the content

ئەو گەنمەی دراوە بە ئاشەکان دەرکەوت بۆ نانکردن زۆر باش و گونجاوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر بڕیاری ( نەوزاد کامل ) بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی،  ڕۆژی ٢٠٢٢/٤/٢٧ بە سەرپەرشتی  (لادی ابراھیم ) بەڕێوەبەری ھونەری و ( کریم محمد)  بەڕێوەبەری تاقیگە لە بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەی ھەولێر، تاقیکردنەوەیەک ئەنجام درا لەسەر ئەو گەنمەی لە سایلۆ وەرگیراوە بۆ ئاشەکان تا بکرێت بە ئاردی بایەعی کە بە ڕێژەی ٨٠٪‏  گەنمی خۆماڵی و ٢٠٪‏ گەنمی ئوستورالییە ، دوای ئەوەی گەنمەکە کرایە ھەویر و دواتر کرایە نان ، دەرکەوت نانێکی باشی لێ دروست دەبێت و بۆ نانکردن گونجاوە و گەنمەکە ماددەی ( برێمکس)ی تێدایە ،
شایانی باسە تاقیکردنەوەکە لە کارگەی بێتواتە ئەنجام درا.