Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، سەردانی قەزای شێخانی کرد و بازاڕی شارۆچکەکەشی بەسەرکردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی سەردانی قەزای  شێخانی کرد و لەگـــــەڵ قایمقام و ژمارەیەک بەرپرسی قەزاکە کۆبوویەوە و بازاڕی شارۆچکەکەشیان بەسەرکردەوە

ڕۆژی ٢٠٢٢/٤/٢٧  ( شێخ نوزاد کامل) بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی سەردانی قەزای شێخانی کرد و لەگـــــەڵ (شێخ سردار) قایمقامی شێخان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی قەزاکە کۆبوویەوە و دواتر سەردانی بازاڕی شێخانیان کرد و چەند مۆڵ و مارکێتێکیان بەسەرکردەوە و لەنرخ و کواڵێتی کاڵاکانیان پرسیەوە ، ناوبراو سوپاسی خاوەن مارکێت و بازرگانانی سنوورەکەی کرد کە کەمترین سەرپێچی تێدا بەدیکراوە ، ھەروەھا سوپاسی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانی دھۆکی کرد بۆ ھەماھەنگی و ھاوکاریان لەم سەردانەدا.