Skip to the content

پارەی زیادەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- (نەوزاد شێخ کامیل) بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند، ئەو پەنجا هەزار دینارەی بۆ هەرتەنێک گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١بڕیاری لێ درابوو چەکەکەی گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان و دابەش دەکرێت.
هەروەها وتیشی:  لەم هەفتەیەدا ڕێکارە ئیداریەکانی تەواو دەبێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر ئەو جوتیارانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆکانی هەرێم کردبوو.
 ئاماژەی بەوەش کرد: ئەو بڕەپارەی کە مابوو بڕەکەی زیاتر لە هەژدە ملیار دینارە، چەکی ئەوەش هاتووە و لە هەفتەی ئایندە پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕیەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، کە تەنها پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر ئەو بڕە پارە وەردەگرن، چونکە دهۆک لە قۆناغی پێشوو پارەی تەواویان وەرگرتبوو.