Skip to the content

مامەڵەی کارگەکان و کەرتی پیشەسازی لەنێوان هەرێم و بەغداد بە ئەلیکترۆنی کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢، کۆڤان جەلال ڕۆژبەیانی بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی پێشوازی لە بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتی لە نوێنەرایەتیی هەرێم لەبەغدا کرد.  ئەم سەردانە بەمەبەستی کارکردن بۆ بەئەلیکتڕۆنیکردنی مامەڵە و نووسراوەکانی کارگەکان و کەرتی پیشەسازی لە نێوان هەرێم و بەغداد بوو و هەر ئەمڕۆش یەکەم نووسراو بەشێوەی ئەلیکترۆنی نێردرا.

ئەم سیستەمە ڕێگەیەکە بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و پەلەکردن لە ڕاییکردنی نووسراوی خاوەن کارگەکان؛ هەروەها  بڕیاردرا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی  ببەسترێتەوە بە سەکۆی ئەلیکترۆنیی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لەبەغدا