Skip to the content

٣٢٢ هەزار تەن گەنمی جووتیاران وەرگیراوە و کۆتایی بە پڕۆسەکە هات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٢، بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کۆتاڕۆژ بوو کە تێکڕا بڕی
٣٢٢ تەن و ٣٨٧ کیلۆ گەنم لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، نەوزاد شێخ کامیل ڕایگەیاند "پاش ئەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا، دەست بە وەرگرتنی گەنم کرا و لە پرێس کۆنفراسێکدا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان کۆتاییهات. بەڵام بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە بارهەڵگر لە بەردەم سایلۆکان کە گەنمیان هێنابوو، بەناچاری پڕۆسەی وەرگرتنمان درێژەپێدا تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی ئابی ٢٠٢٢ و بەیەکجاری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم ڕاگیرا.

تا ئێستا بڕی گەنمی وەرگیراو بەم جۆرەیە:
سلێمانی، ١٤١ هەزار و ٢١٧ تەن و ٤٠٠ کیلۆ.
هەولێر، ١٢٣ هەزار و ٤٦ تەن و ١٦٠ کیلۆ.
دهۆک، ٥٨ هەزار و ١٢٣ تەن و ٤٨٠ کیلۆ.
بەوەش کۆی گشتیی گەنمی وەرگیراو لە هەرێمی کوردستان بریتییە لە: ٣٢٢ هەزار و ٣٨٧ تەن و ٤٠ کیلۆ.