Skip to the content

ژمارەیەک فەرمانبەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی خولەكانی پێناسەی بڕوانامەی ئایزۆ و كۆمپیوتەریان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون، بە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ سەنتەری تەكنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەورووپی ETCC، هەژدە فەرمانبەر لە خولی كۆمپیوتەر لەسەر بەرنامەکانی وۆرد و ئێكسل بۆ ماوەی بیست ڕۆژ (١٧ی تەممووز تا ١١ی ئابی ٢٠٢٢) بەشداربوون؛ لە كۆتایی خولەکەشدا بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەش كرا.

هەر لە درێژەی چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پەرەپێدانی مرۆیی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندان بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای سمارت ئینتەرناشیوناڵ، سیمینارێكی تایبەت بە ئایزۆی ئەنجام دا، بەهۆی ئەوەی ئێستا لە جیهاندا بڕوانامەی ئایزۆ بووەتە پێویستییەكی سەردەمی.
بۆ ئەم مەبەستە ٣٥ بەشداربوو لە ڕێكەوتی ١٥ی ئابی ٢٠٢٢، بەمەبەستی هاندانی خاوەنكارانی كەرتی تایبەت بۆ كۆمپانیاكان و كارگەكان و بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ئاشناكردنیان بە چۆنییەتیی ئەنجامدانی پێناسەی بڕوانامەی ئایزۆ و سوودەكانی بەشداریان تێداکرد.