Skip to the content

ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ناوچەیەکی پیشەسازی لە کۆیە دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێكه‌وتی ٢١/٢/٢٠٢٢ (کەمال موسلیم ) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لە سەردانێکدا بۆ قەزای کۆیە و تەقتەق، لەگەڵ ئیدارەی ناوچەکە بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ناوچەیەکی پیشەسازی کۆبوویەوە.

لەسەردانەکەدا کە بەیاوەری (نەوزاد شێخ کامیل) بەڕێوه‌بەری گشتی بازرگانی و (کۆڤان جەلال) بەڕێوه‌بەری گشتی پیشەسازی و ژمارەیەک لە بەڕێوه‌بەرانی سەربەوەزارەت ئەنجامدرا، لەلایەن قایمقامی کۆیە و سەرۆکی شارەوانی و  بەڕێوبەرانی ئیدارەی ناوچەکە پێشوازیان لێکرا، بە وردی باس لە ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ناوچەیەکی پیشەسازی لە سنوورەکە کرا، کە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی چەندان هەلیکار و لەڕووی پێشخستنی ژێرخانی ئابووریشەوە کاریگەری دەبێت لە و سنوورەدا.

لە میانی ئەوسەردانەدا بنکەی خۆراک و چاودێری بازرگانی و کارگەی ئاردی کۆیەشیان بەسەرکردەوە.

ئەم سەردانە لەبەردەوامی ئەو بەسەرکردنەوانەدایە کە (کەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بۆ ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی وەزارەت ئەنجامی دەدات.