Skip to the content

دادگای تایبەت به‌ بازرگانیی دادەمەزرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پاش هەوڵ و داواکاری بەردەوامی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی  بۆ کردنەوەی دادگای تایبەتی بازرگانی، بەپێی نوسراوی فەرمی ئەنجوومەنی دادوەری كە له بەیانی ژمارە (1)ی ساڵی 2022، دەرچووە بڕیاردرا لە سەرجەم دادگا بەراییەكاندا دادگای تایبەت بە بازرگانی بكرێتەوە. 
لە بەیانەكەدا هاتووە لەبەر بەرژه‌وەندی گشتی و بە پشت بەستن بە حوكمی ماددە 22 لە یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە 23 ساڵی 2007 بڕیاردراوە بە پێكهێنانی دادگای بەرایی لە هەر چوار ناوچەكانی تێهەڵچوونەوە لە (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك و گەرمیان)، بە ناوی (دادگای بەرایی تایبەت بە بینینی داواییەكانی بازرگانی)، بەپێی بڕیارەكە دادگاكان تایبەتن بە بینینی ئەم داواكاریانە: 
1- داواكانی بازرگانی كە یەكێك لە لایەنەكانی داوا بیانی بێت. 
2- ئەو ناكۆكیانەی پەیوەستن بە گرێبەستەكانی وەبەرهێنان كە مۆڵەتیان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان وەرگرتووە بەپێی یاسای وەبەرهێنان ژمارە 4ی ساڵی 2006 لە هەرێمی كوردستان. 
3- ئەو داوایانەی پەیوەستن بە هێما بازرگانییەكان (العلامات التجاریە). 
4- دادوەری بە پەلە و فەرمان لەسەر داواكارییەكان (القضاء المستعجل و اڵاوامر علی العرائض)، تایبەت بەو بابەتانەی پەیوەندییان بە تایبەتمەندیەكانی كە لە بڕگەی (1و 2و3)ی سەرەوە هاتووە.