Skip to the content

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بانکی BBAC دیراسەی پردی پەیوەندی و ئاسانکاری پڕۆژەکان دەکەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 10-2-2022 (کەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازى بە ئامادەبوونى (فتحی مودەریس) ڕاوێژکارى پەیوەندیەکان پێشوازیان لە شاندێکى بانکى ( بیروت و البلاد العربی- BBAC) بە سەرۆکایەتى (شوقی بەدر) جێگرى بەڕێوەبەری گشتی بانکەکە و بە یاوەرى (زیاد حسان) بەڕێوەبەری لقەکانى بانک لە باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان و (پەروین خان) بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکەکە کرد.
لە سەرەتادا وەزیری بازرگانی و پیشەسازى دووپاتی گرنگی چالاکییەکانی بانک بۆ هەر پڕۆژەیەک کردەوە بە تایبەت پڕۆژە پیشەسازیەکان کە دەبێتە زامنی سەرکەوتنی پڕۆژەکە و پشتگیریکردنیان هەروەک لە گشت وڵاتانی جیهان پەیرەو دەکرێت، هەروەها هیواى سەرکەوتن لە ئیش و کارەکانیان بۆ شاندی مێوان خواست، لە بەرامبەریشدا ئەندامانى بانکی (بەیروت و وڵاتانی عەرەبی) داوایان کرد کە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازى ببێتە پردی پەیوەندی نێوان بانک و کۆمپانیاکان و ئاسانکاری بۆ هەموو پرۆژەکان پێشکەش بکات.