Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەکانی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانیی پەرلەمانی كوردستان کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ڕۆژی دووشەممە  10/1/2022 كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی عەلی عوسمان، بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پیشەسازی، كۆڤان جەلال، بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی پێشوازیان لە سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانیی پەرلەمانی كوردستان كرد.  
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی چەندین لایەن و تەوەری دەربارەی قۆناغەكانی پێشكەوتن و كاروباری پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان بۆ لیژنەكان خستەڕوو، لە گفتوگۆیەكی تێر و تەسەلدا جەخت كرایەوە لە سەر چۆنیەتی پێشخستنی زیاتری كەرتی پیشەسازی و ئەو كێشە و گرفتانەی كە ڕێگرن لە پێشكەوتنی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستاندا، هەروەها دۆزینەوەی چارەسەری گونجا و كێشە و گرفتەكانی بەردەم پێشوەچوونی ئەو كەرتە تاوتوێ كرا، بابەتی لێخۆشبوونی گومرگی و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكانی پەرلەمانی کوردستان بوو.