Skip to the content

کۆمپانیا و سەرمایەدارانی چیک بە نیازن لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەکانیان ئەنجام بدەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە 16-1-2022  (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی بریكارانی وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و پیشەسازی و ڕاوێژكاری پەیوەندییەكان،  پێشوازییان لە (كارێل كۆرتانیك) كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان كرد.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی وەك كونسوڵی نوێی لە هەرێمی كوردستان كرد و ئامادەیی تەواوی وەزارەتی نیشاندا بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیا و سەرمایەدار و بیزنیسمانانی چییك و پێشكەشكردنی كارئاسانی بۆ هەر دەستپێشخەریك كە ببێتە مایەی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و و كۆماری چیك، هاتن و بەشداربوونی كۆمپانیا چییكییەكان لە پێشەنگاكانی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو،
كونسوڵی گشتیی چیك خۆشحاڵی خۆی و شاندی میوانی دەربڕی و جەختی لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەردوولایەن كردەوە، كە هەوڵی خۆی دەدات بۆ هێنان و ڕاكێشانی كۆمپانیا چیكییەكان بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستان كاری بیزنس و وەبەرهێنان و پڕۆژە لە هەردوو كەرتی بازرگانی و پیشەسازیەوە ئەنجام بدەن.