Skip to the content

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامە و تاكو ڕێكه‌وتی ٤ی ته‌ممووزی ٢٠٢٢ بڕی (٢١٣)  هەزار و ١٣٣ تۆن و ٢٦٠ کیلۆ گەنم له‌ سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان وەرگیراوە  بەم شێوەیە : 
- سایلۆکانی  سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین بڕی ٩٨ هەزار و ٩٧٠ تۆن و ٢٠کیلۆ.
- سایلۆی هەولێر بڕی ٧٠ هەزار و ٨٢١ تۆن و١٢٠کیلۆ. 
- سایلۆکانی  فایدە و شێخان و زاخۆ بڕی ٤٣ هەزار و ٣٤٢ تۆن و ١٢٠کیلۆ.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی داوای کرد جوتیاران گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان بکەن و لە نزیکترین کاتدا شایستە داراییەکانیان وەردەگرن .