Skip to the content

هەوڵ دەدرێت بەروبوومە ناوخۆییەکان هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ، بە ئامادەبوونی سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و بەڕێوبەرە گشتییەکانی بازرگانی و  گەشەپێدانی پیشەسازی، پێشوازی لە شاندی  سەنتەرێکی توێژینەوەی بازرگانی و کشتوکاڵی هۆڵەندی کرد.
ئامانج لەسەردانەکە باسکردن بوو لە کردنەوەی لقێکی ئەو سەنتەرە لە هەرێمی کوردستان تاکو بتوانرێت بە شێوەیەکی زانستی و ستاندارد بەروبوومە ناوخۆییەکان هەناردە بکرێن و بخرێنە بازاڕەکانی جیهان.