Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سه‌ردانی سایلۆکانی سنووری پارێزگای سلێمانی كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ کەمال موسلیم  وەزیری بازرگانی و پیشەسازی  و نه‌وزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و شاندی یاوەریان سەردانی سایلۆکانی پیرەمەگروون و چەمچەماڵ و سەید سادقیان کرد، مەبەست لەو سە ردانە بەسەرکردنەوە و ئاگادار بوون بوو لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کە وەرگرتنی گەنم تێیاندا دەستی پێکردووە.
دوای گوێگرتن لە پێشنیار و بۆچوونی جوتیاران  و فەرمانبەران بەڵێن درا  کارئاسانی تەواو بکرێت  لە پێناو سەرخستنی پرۆسەکە.
 دوای پشکنینی گەنمەکە لە لایەن تاقیگەی ئەم بەڕێوەبەرایەتیانەوە  دەرکەوت گەنمێکی باشە و دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت  .