Skip to the content

دابەشکردنی بەشەخۆراکی نوێ دەستی پێکرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 06/ 03/ 2022 
بەسەر پەرشتی ( دلێر عبدالواحد ) بەڕێوەبەری بازرگانی کەل و پەلی خۆراكی هەولێر وە بەڕێوەبەری کۆمەڵگای کۆگاکان و سەرجەم ئەمینداری کۆگاکان دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی 1/2022 ی هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر .

دابەشکردنەکە بەم جۆرەبوو:
برنجی تایلەندی بۆ بنکەکەکانی :
بنکەی ( 210 )ی تەیراوە/ ناوشار .
بنکەی ( 211) ی ناوبازار / ناوشار 

( شەکر و فاسۆلیا و لەتکە نۆک ) 
بنکەکانی (216+220+ 221)  دەوروبەری شار 
وەکو بنەسڵاوە و کەسنەزان و دەوروبەری .
شاوێس و پیرزین و مەلائۆمەر و دەورو بەری ،
پیرمام  و دەوروبەری .

 چاوەڕوانی گەشتنی (زەیت و دۆشاوی تەماتە و برنج) دەکرێت بۆ کۆگاکان و دوای دەرچوونیان لە پشکنین دابەش دەکرێن.

‌‌‌هەروەها   بڕی  ( 500 )تەن ( برنج ) ی تایلەندی گەیشتە کۆگاکان . دوای ئەوەی لە پشکنینی وەزارەتی تەندروستی دەردەچێ دابەش دەکرێت؟بەسەر بریکارەکان.
وەجبەی یەکەمی ساڵی 2022
ئەم بەشە خۆراکە لەسەر لیستی مانگی  1 ی 2022 . 
بابەتی خۆراکەکە بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە:
1- شەکر الاتحاد   ۱   کغم .
2- زەیت تورکی یەک دەبەی  1 لتری.
3- دۆشاوی تەماتەی تورکی  ۱ قوتی ٤۰۰غم .
4- فاسۆلیا ترکی    ٥۰۰ غم .
5- لەتکە نۆکی رووسی  ٥۰۰ غم .
6- برنج تایلەندی  3 کگم .