Skip to the content

بە مەبەستی پەرەپێدانی پیشەسازی، سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٤-٥-٢٠٢٢  کۆڤان جەلال بەڕێوەبەری گشتیی پەرەپێدانی پیشەسازی هەرێمی کوردستان و عەزیز عەبد بەڕێوەبەری گشتیی پەرەپێدانی پیشەسازی لە حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا، دۆخی پیشەسازی نێوان هەرێم و بەغدایان تاوتوێ کرد و بڕیاردرا سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی دروست بکرێت بە هاوکاریی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد بۆ ئاڵوگۆڕی نووسراوەکانی هەردوولا تا کارئاسانی بێت بۆ مامەڵەی کارگەکان و بەرهەمهێنان.
هەروەها باس لە ئاسانکاریی کرا بۆ ناردنی ئەو بەرهەمە خۆماڵییانەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دێن بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئەو کارگانەی دەیانەوێ لق لە بەغداد بکەنەوە،  بابەتی کەرەستەی خاو و سووتەمەنی کارگەکانیش خرایەڕوو.