Skip to the content

خاوەن کارگەکانی هه‌ولێر گرفتەکانیان گەیاندە وەزیری بازرگانی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ڕۆژی پێنجشەممە (١٩/٥/٢٠٢٢) کەمال موسلم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ خاوەن کارگەکانی سنووری پارێزگه‌ی هەولێر کۆبوویەوە و باس لەگرفتەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی كارگەکان کرا.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پەرەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوەبەری پەرەپێدانی پیشەسازی هەولێر بەڕێوە چوو، تیایدا باس لەو گرفتانە کرا کە لە کارگەکاندا هەن بۆ ئەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان بدۆزرێتەوە، لەپێناو زیاتر پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی.