Skip to the content

دابەشکردنی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان لە ڕۆژانی پشووشدا بەردەوامە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢٢/٥/١ لە کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی ھەولێر دابەشکردنی وەجبەی دووەمی برنج کۆتایی پێھات و زەیت و شەکر و برنج  بەسەر سەرجەم بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک دابەش کراون ، ھەروەھا دۆشاوی تەماتە بە ڕێژەی ٢٤٪‏ دابەش کراوە ،
وە ڕۆژی ٢٠٢٢/٥/١ دەستکراوە بە وەرگرتنی بەشێکی تری دۆشاوی تەماتە و زەیت و برنجی تایلەندی دوای دەرچوونیان لە پشکنین دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت .