Skip to the content

داتاو تۆمارنامەی ناوی بازرگانی ئامادە دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێکەوتی  ١٧/ ٥/ ٢٠٢٢  ( بڵند محەمەد مەولوود  ) بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، سەردانی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و  لەلایەن شڤان  عەبدولڕەحمان عەزیز ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی ھەرێمی کوردستان پێشوازی کران ، پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی نوێنەری نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و  نوێنەری فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ، بڕیاردرا  سەرجەم ناوە بازرگانیەکان و تۆمارنامەی ناوی بازرگانی ئامادە بکرێت و بدرێتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ، کە بەهۆیەوە پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و بزاڤە بازرگانیەکان بە شێوەیەک ڕێکدەخرێتەوە کە لە خزمەتی پیشەوەران و بازرگانان دەبێت و هانی کەرتی تایبەت دەدرێت کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت لە بووژانەوەی ئابووری کوردستان و بزاڤی بازرگانی ، هەروەها مۆڵەتی کارکردنی پیشەوەرەکان لە دامەزراوەکانی حکومەت دیاریی دەکرێت و پێویست ناکات  لە چەند دامەزراوەیەک مۆڵەت وەربگرن.