Skip to the content

لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی ھەولێر لەڕۆژانی پشووش بەردەوام کار دەکەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ڕۆژی ٢٠٢٢/٥/١ بە سەرپەرشتی ( مزەفەر صابر ) بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی ھەولێر و ( سەید عزالدین ) بەرپرسی بەشی پشکنین، لە درێژەی گەڕان و پشکنین و بەدواداچوونەکانیان لە ڕۆژانی پشووش بەردەوام بوون و چەندین کۆگاو شوێنیان بەسەرکردەوە ، بە مەستی گەڕان بەدوای خۆراکی بەسەرچوو و ڕێگە پێنەدراو لە بازاڕ و گرانی نرخی کەل و پەل.